کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە نۆدشە

10:56 - 16 جۆزەردان 2723

کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی ''ویر''ی نۆدشە، بە هاوکاریی لایەنگرانی ژینگە، هەڵەمەتێکی خاوێنکردنەوەی ژینگەیان بەڕێوە برد.

کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی نۆدشە بە هاوکاریی لایەنگرانی ژینگە لە گوندی ''دزاوەر'' و چەند دامەزراوەی دیکە، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، سەیرانگای ''داڵانیـ"ـیان خاوێن کردەوە.

لەو هەڵمەتەدا، ژینگەپارێزان پاشماوە فڕێدراوەکان لەلایەن خەڵک و گەشتیارانەوەیان خاوێن کردەوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژینگەی کوردستان جیا لەوەیکە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە بەردەوام تێک دراوە، لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی کەمتەرخەمیشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

جیگەی ئاماژەیە کە لە ڕاستای پاراستی ژینگەی کوردستان، چەندین ڕیکخراو و دامەزراوەی خەڵکی دامەزراون کە لە پێناو پاراستنی ژینگەدا کار دەکەن و بە شێوەی خۆبەخشانە و بەبێ سەرچاوەی ماڵی هەوڵ بۆ پاراستی ژینگەی کوردستان و بەفەرهەنگکردنی ژینگەپارێزی دەدەن.