کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ئایینی لە ناوچەی کامێران کۆچی دوایی کرد

10:59 - 16 جۆزەردان 2723

حاجی شێخ حیسام مەعازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و  ئایینیی خەڵکی گوندی ''تا'' سەر بە شاری کامێران، کۆچی دوایی کرد.

حاجی شێخ حیسام مەعازی، کوڕی حاجی شێخ حەبیبوڵڵا مەعازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ئایینی، خەڵکی گوندی ''تا'' سەر بە شاری کامێران، بەهۆی جەڵتەی مێشک، کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لە گوندی ''تا'' بە خاک ئەسپێردرا.

حاجی شێخ حیسام مەعازی، ساڵی ۱۳۳۳ی هەتاوی، لە ئاوایی ''تا'' لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٨ بووەتە پێشمەرگە و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە لای بنەماڵەکەی.

شایانی باسە کە ناوبراو بەردوام پێوەندیی دۆستانەی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەبووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی شێخ حیسام، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.