کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سنە کۆچی دوایی کرد

12:33 - 11 جۆزەردان 2723

کاک ''ئەحمەد ناسری'' خەڵکی شاری سنە و ئەندامی حیزبی دێموکرات، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''ئەحمەد ناسری'' کوڕی حەسەن و خەڵکی شاری سنە، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا، بەھۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد ناسری، ساڵی ١٣٨٣ی ھەتاوی پێوەندیی بە تەشکیلاتی نھێنیی حیزبی دێموکراتەوە گرت و لەو ساڵە بەدواوە، دڵسۆزانە ئەرکە پێ ئەسپێرداوە نیشتمانی و حیزبییەکانی بەڕێوە بردووە.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و ماندوویی‌نەناس بوو و بەو ھۆیەوە جێگەی ڕێز و متمانەی هاوڕێیانی و دەوروبەرییەکانی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەحمەد ناسری، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.