کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ

16:50 - 16 جۆزەردان 2723

کاک سەعید دەرویشی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەڵکی شاری شنۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک سەعید دەرویشی هێندو، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ناوچەی شنۆ، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاكی نیشتمان ئەسپێردرا.

کاک سەعید، ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کرد و بوو بە یەکێک لە پێشمەرگە خۆشەویست و بە بیر و باوەڕەکانی حیزب و تا ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی وەکوو پێشمەرگەی حیزب بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خەباتی کرد.

کاک سەعید پاش گەڕانەوەی بۆ نێوخۆی وڵات لەسەر ئیزنی حیزب، هەمیشە کەسێکی خۆشەویست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی شنۆ بوو و تا کاتی کۆچی  دوایی، هەمیشە دڵە گەورەکەی بۆ ئازادیی نیشتمان لێی دەدا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "سەعید دەرویشی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.