کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەیەکی گەورەی دوکتور قاسملوو لە سەقز هەڵ درا

19:07 - 19 پووشپەڕ 2723

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی شەهیدکرانی ڕێبەری ناودار و کاریزماتیکی کورد، وێنەیەکی گەورەی دوکتور قاسملوو بە درێژایی ٣ میتر لەنێو شاری سەقز هەڵ درا و خۆشحاڵیی خەڵکی لێکەوتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەر، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی شەهیدکرانی ڕێبەری مەزن و ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لە مەیدانی کەریم ئاوای سەقز وێنەیەکی گەورەی دوکتور قاسملوو هەڵ درا.
ئەو وێنەیە کە بە دەست کێشراوەتەوە و چەند مانگ کاری لەسەر کراوە، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی نێوشاری سەقز هەڵدراوە کە لە شۆڕشی ژینادا وەکوو گۆڕەپانی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو شارە ناسرابوو.
هەڵدانی وێنەی دوکتور قاسملوو بەو قەبارەیە بووەتە جێی خۆشحاڵی و سەرسووڕمانی خەڵکی ئەو شارە و هەرەوەها دڵی دوژمنانی گەلی کوردی پێ هەژا.
دوای دەنگدانەوەی ئەو وێنەیە ڕێژیم هێزێکی زۆری چەکدار و لیباس شەخسی لە نێوشار بڵاوە پێ کرد و کەشێکی ئەمنیی پێک هێنا.
ئەو چالاکییە لە حاڵێکدایە، کە چەند ڕۆژێکە دەست و پێوەندییەکانی ڕێژیم و بە تایبەت هێزە ئیتلاعات و سیخووڕییەکان و چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسداران  بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی پێشگرتن لە چالاکییە تەبلیغییەکان و لە داوخستنی تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی لە کوردستان دەدەن.