کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێبرکێی چالاکیی تەبلیغیی خەڵکی کوردستان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە ئیلامەوە تا ورمێ

09:50 - 20 پووشپەڕ 2723

ئەمساڵ بەرینتر لە ساڵانی پێشوو خەڵکی کوردستان و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی وێنە، تراکت و وتە بەنرخەکانی دوکتور قاسملووی ڕێبەر، لە ئیلام و کرماشانەوە تا سنە و ورمێ، زیاتر لە جاران کوردستانیان کردووەتە دۆزەخی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی هەواڵ و ناردنی ئەو شەپۆلە چالاکییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە سەرەڕای کەشێکی یەکجار توندی میلیتاریستی و ئەمنی کە بەسەر کوردستاندا زاڵە، ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترس و سەربەرزی دێموکرات بە چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاو لە شوێنە گشتی و هەستیارەکاندا زیاتر لە ساڵان مەیدانیان بە دوژمن تەنگ کردووە و پیلان و زەختی ڕێژیمیان پووچەڵ کردووەتەوە.

بەشێکی بەرچاو لەو چالاکییانە وەکوو هەمیشە لەلایەن قوتابیانی قارەمانی قاسملووی پێشەنگەوە لە شارەکانی ئیلام، ئەیوان و "سەرپێل"ی مەکۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بەڕێوە چووە و هەموو بازاڕ و شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارانە بوونەتە پێشانگای وێنە و تراکت و وتە بەنرخەکانی شەهید قاسملوو و دروشمی شۆڕشگێڕی.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکانی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی ژیر و وریا و خەڵکی دێموکرات‌دۆستی شارەکانی سەقز، مەریوان، سەردەشت، شنۆ، بۆکان، بانە، مەهاباد و ناوچە و گوندەکانی سەر بەو شارانە وێڕای بەرپەرچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن جارێکی دیکە سەلماندیان کە دێموکرات هێزی بەهێزی گەلە و بە تیرۆر و شەهیدکردن، لەسێدارەدان، بەندیخانە، ئەشکەنجە، و هیچ پیلان و هێزێکی دوژمن بە چۆکدا نایە و تا بەو شێوەیە خەڵکی کوردستانی لە پشت بێ، ئەو هێزەیە کە خەونی دوژمنەکانی ئاوێتەی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و دەیکا.ت

ئەو ناوچە و گوندانەی بێجگە لە خودی شارەکان کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:

 گوندەکانی گامێشان، کانی گورگە، قورمیش، کانی شقاقان، ڕێگای بۆکان میناندواو، قوڵغەتەپە، باخچە، گۆڕستانی کوڵتەپە لەسەر مەزاری شەهید ئەسعەد ڕەحیمی و دەوروبەری ترمیناڵی تاران، سەر بە شاری بۆکان.

گوندی ڕۆسەمان سەر بە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز.

نێوشار و جاددەی بێورانی سەردەشت.

سینگان، شارۆچکەی نەڵۆس ، گوندەکانی دێشەمس، باڵاگیر و قەرەسەقەڵ، سەر بە شاری شنۆ.

 ئاوایی ئوسووکەند سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد.

 شاری بانە لە گەڕەکەکانی، جادەی سلێمانی، گەڕکی گوڵشار، شەهرەکی لالە، شەهرەکی سەرچنار، بنی ڕەزان، گەڕەکی ئەماکن، تەپەی سۆغانان و دەوروبەری خواجامیر