کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پزیشکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری کرماشان

11:39 - 20 پووشپەڕ 2723

دوکتورسەید تەهموورس حەیدەری، پزیشکی منداڵان، لە کەسایەتییە ناودارەکانی دەڤەری گۆران و یارسان و کۆمەڵگەی پزیشکی کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوکتور سەید تەهمووری حەیدەری، کەسایەتی و پزیشکی دڵسۆزی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە لە وڵاتی ئاڵمان لە یەکەمینەکانی تیمی پزیشکی بووە، بەڵام بۆ خزمەتکردن بە خەڵکەکەی گەڕاوەتەوە بۆ شاری کرماشان.

دوکتور سەید تەهمووس، زیاتر لە چل ساڵە لە بواری چارەسەری نەخۆشی منداڵان خزمەتی بێوێنەی کردووە و لەنێو خەڵکی ناوچەی کرماشان و دەوروبەری ڕێز و پێگەی تایبەتی هەبووە و خزمەت و فیداکاری و نیشتماندۆستی دوکتور حەیدەری لە بیری کۆمەڵانی خەڵکی کرماشان و گشت ناوچەی یارسان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.