کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی زیاتر لە ٥٠ بەندکراو لە ئێران لە ماوەی یەک مانگدا

11:00 - 11 پووشپەڕ 2723

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لانیکەم ٥٢ بەندکراوی لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە داوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانیکەم ٥٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارە دراون و مانگی پێشووتریش ١٤٢ بەندکراو لەسێدارە دراون و لە ماوەی مانگی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٥١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

شایانی باسە کە بەندکراوێک لە بەندەری دەیلەم لە شوێنێکی گشتیدا لەسێدارە دراوە.

لە کۆی گشتیی ئەو بەندکراوانەی کە لەسێدارە دراون، ١٤ کەسیان واتە ٢٧ لەسەدی کۆی گشتیی لەسێدارەدراوان، بەندکراوی بەلووچ بوون، هەروەها لانیکەم ٥ کەسیان واتە ١٠ لەسەدی لەسێدارەدراوان بەندکراوی کورد بوون کە کەسێکیان بە ناوی "هێمن مستەفایی"، بەندکراوی سیاسی بووە.