کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٣٤هەمین ساڵڤەگەری تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو

11:44 - 22 پووشپەڕ 2723

 یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکرانی وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی دوکتور قاسملوو ڕایگەیاند ئێستاش داخوازییە ڕەواکانی ڕاپەرینی شۆڕشی ژینا بە گرتن و زیندان و ئێعدام دەداتەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: 

تێرۆری ناجوامێرانە ڕێبەری زانا و بلێمەتی نەتەوەی کورد لەسەر مێزی وتووێژ لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە بیری تەسک و دواکەتووی ئاخوندی باوەڕی بە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران نییە. هەر بۆیە  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئێستاش داخوازییە ڕەواکانی ڕاپەرینی شۆڕشی ژینا بە گرتن و زیندان و ئێعدام و هەروەها دەنگی مافویستی مامۆستایان بە دەرکردن و گرتن و زیندانیکردنی وڵام دەداتەوە.

ئێستا دەیان مامۆستای کورد و مامۆستای نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە تاوانی مافویستی زیندانی کراون و ئەشکەنجە دەدرین.
لە ٣٤هەمین ساڵڤەگەری مامۆستا زانکۆ و ڕێبەری ناوداری کورد شەهید دوکتور قاسملوو لەگەڵ ڕێبازە ڕەوا و پیرۆزەکەی تا سەرکەوتن بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە.

سڵاو لە خۆڕاگری مامۆستایانی کورد 
سەرکەوتن بۆ شۆڕشی ژینا
٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٢ ی هەتاوی