کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی بەربڵاو و شیاوی تەبلیغی، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

14:35 - 23 پووشپەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەر و ماندوو نەناسی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی دیواندەرە، سنە، مەریوان، سەقز، بۆکان، مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، میاندوواو، ئاودانانی ئیلام و نەغەدە لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان و ئێران، وێنە و وتەکانی دوکتور قاسملوو و ئاڵای کوردساتن و لۆگۆی حیزبیان کردە دیاریی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆماری تێرۆریستی ئاخوندییان شەرمەزار کرد.

ئەمساڵ ئەندامان و لایەنگرانی بەوەجی حیزبی دێموکرات و خەڵکی قارەمانی کوردستان زیاتر لە دوو حەوتوو پێش ٢٢ی پووشپەڕ، لە کوردستان وئێران دەستیان بە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی کرد و هەموو کوردستان و تەنانەت بەشێک لە شارەکانی ئێرانیشیان بە وێنە و تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ و ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات ڕازاندەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا قارەمانەکانی نێوخۆی وڵات لە شاری دیواندەرە و گوندەکانی، زەفەرئاوا، کەڵەکان، کانی چەرموو،زەڕینە و ئیبراهیم ئاوا لە ناوچەی چلچەمە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی دوکتور قاسملوو و دروشمی تایبەت پەیمان و بەڵێنیان لە گەڵ خوێنی شەهیدانی کوردستان و ڕێبازی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

هەروەها لایەنگران و ئەندامانی خۆڕاگر و بزێوی حیزب لە شار و گوندەکانی سەقزی مەکۆی ڕاپەڕین، سنەی خوێناوی، مەهابادی سەربەرز، بۆکانی ئاگر و تۆڵە، سەدەشتی لووتکەی نەبەزین، پیرانشاری خەباتکار، ئاودانانی ئیلامی نیشتمانپەروەر و بوێر و نەغەدەی سوور بە شێوەیەکی شیاو و تایبەت چالاکییەکی بێوێنەیان بەڕێوەبرد.

ئەو شوێنگەلەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:

سەقز؛ نێو شاری سەقز، ئاواییەکانی،میرەدێ، تەمووتە، سماقڵوو، قەرەگوێز، ناوچەی تورجانی سەقز، ئەخزەرئاوا، ناوچەی فەیزوڵابەگی، ئەزغەرئاوا، چەکوشە و ئاغکەند

بۆکان؛ گەڕەک و شەقامەکانی شاری بۆکان، جادەی بۆکان میاندواو، جاددەی بۆکان سایین قەڵا، شاری قەرەمووساڵی "سمینە"، ئاواییەکانی کانی شقاقان، ئەشکەوتان، دەوروبەری داشبەند، میراوای بۆکان، ناوچەی فەرهادتاش، ئاواییەکانی ئەنبار و گردی قەبران، قولە بەراز، یاسیکەند، بەردەزەرد، جەمۆغە، یاسیکەند، گوندەکانی گەورکایەتی ناوچەی بۆکان وەکوو گوڵوڵانی سەروو و خواروو،کانی درێژ.

میاندوئاو، گوندەکانی برایم ئاوا، گامیشگولی، موشیرئاوا، قەڵای هولاکوو، بەنداوی نەورۆز.

مەهاباد لە گەڕەکەکانی شار وەکوو شاپوور، مەلاجامی، مەیدانی شارەداری، فەلەکەی مامۆستا هەژار و بەشێک لە پاساژەکان، ناوچەکانی شاروێران شامات و چۆمی مەجیدخان لە گوندەکانی ترشەکان، دێی مەلا، گەوجاوا، لەج، قەجیاوا و گاپیس.

پیرانشار، فەلەکەی شیناوێ، سێ ڕای ئیمام جومعە، جاددە سەردەشت، مزگەوتی مەلاباقی، شەقامی باران، مزگەوتی حرزرەتی عایشە، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، قەبرەستانی کۆنەخانێ، جادەی پەسوێ خورینج، جادەی خورینج کێلەسیپان، ئاوایی کێلەسیپان، گردەبن، جادەی سنجەڵە وگرداسە، شارەدێی پەسوێ دۆڵی قەرەخدری، دایەشێخی، شێلم جاڕان، مزگەوتی جامیعەی شیناوێ، سەڕه وەی مام هەیبه و پشتی شەکراوه به ديوی چومی هه نگه وه‌ دا.

مەریوان، نێو شاری مەریوان، ناوچەی سەرشیوی مەریوان، جاددەی مەریوان ـ سەقز، ڕێگای قامچیان، ئاوایی تۆراخ تەپە، و ئاوایی تووە سووران .

سەردەشت، ناو شاری سەردەشت، قوتابخانەی سەلاحەدین ئەییوبی، جانبازان.

نەغەدە، گوندی قاڕنێ.

شەقام و کۆڵانەکانی ئاودانانی ئیلام.

سنە، گوندی سەڕێز و دەوروبەری.