ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دەروێش حەبیبوڵڵا جەواهیری، خەڵکی ئاوایی "ئاساوڵە" سەر بە شاری کامێران و باوکی شەهید عەبدولڕەحیم جەواهیری کۆچی دوایی کرد.
دەروێش حەبیبوڵڵا، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی کامێران بوو.
شەهید عەبدولڕەحیم جەواهیری، ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی، لە ئاوایی ئاساوڵە، سەر بە کامێران لە دایک بووە، دوای پێوەستبوونی بە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە هێزی بێستونی ئەوکات سازمان دراوە و بەهۆی لێهاتوویی پلەی کادری دەرجە چواری پێ دراوە.
ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بە دیل گیرا و لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، ئێعدام کرا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دەروێش حەبیبوڵڵا جەواهیری سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.