کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکانی ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ لە سنە، سەقز، بانە و بۆکان

12:30 - 25 پووشپەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی ماندوونەناسی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات ڕۆژی "٢٢ی پووشپەڕ"یان بە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی لە  شاری سنە و گوندەکانی چەمشاری سنە، بازاڕی سەقز، شاری بانە و گوندەکانی بۆکان یاد کردەوە.

تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ڕۆژی کارەساتی تێرۆری ڕێبەر و سەرکردەی ناسراوی حیزب و گەل، دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەدەستی تێرۆریستان و شوێنکەوتوانی تاریکی، لە گەڕەکەکانی فەرەح، کارامووزی، کەمەربەندی ٢٥ و شەقامی تەختی ئاواییەکانی چەمشاری سنە وەکوو ئاواییەکانی، ئاڵیجان، چەتان، تازاوا، عەلی ئاوای دۆڵەڕەش، موعین ئاوا و سەراوقامیش و هەروەها لەنێو بازاڕی شاری سەقز، شاری بانە و ئاواییەکانی سەر بە شاری بۆکان وەکوو، پاشبڵاغ، گردی قەرەوڵخانە و گردی قەبران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دوکتور قاسملوو، ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی بەڵێنیان لەگەڵ خاکی پیرۆزی نیشتمان و خوێنی شەهیدانی نەتەوەکەمان بە تایبەت هزر و بیری شەهیدی سەرکردە دوکتور قاسملووی هەرمان نوێ کردەوە.