کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی خەڵکی بەلووچستان، یادی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملووی بەرز ڕاگرت

11:13 - 26 پووشپەڕ 2723

حیزبی خەڵکی بەلووچستان بۆ ڕیزگرتن لە یادی ڕێبەری نەمر و ئاشتیخوازی نەتەوەکەمان (دوکتور قاسملوو)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەشگەلێکی ڕاگەیەندراوەکەی "حیزبی خەڵکی بەلووچستان"دا هاتووە:

لەگەڵ ڕێزگرتن لە خوێنی هەموو ئەو شەهیدانەی کە لە ڕێگای مافە دەسبەسەرداگیراوەکانیان لەلایەن چەتەکانی سەروەریی گەلان و مافی یەکسانیی مرۆڤ لە جوغرافیای ئێراندا واتە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانیان لەدەست دا، هەروەها بە ڕێزگرتنی تایبەت بۆ شەهیدانی نەتەوەی کورد و بەتایبەت شەهیدانی حیزبی سەربەرز و مێژوویی، "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەمیشە قەڵای خەبات بۆ مافەکانی گەلی کوردستان بووە.

یادی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێیانی بەرز ڕادەگرین کە لە مەیدانی خەباتی مافخوازانە و یەکسانیخوازانە بۆ گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران، لە ئاسمانی جوغرافیای ئەو وڵاتەدا، بوونەتە ئەستێرەی ڕێنوێن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای درووست لە دۆخە سەختەکاندا.

تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لەسەر داواکاری و پلاندانانی باڵاترین بەرپرسانی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی کە ترسیان لە کاریگەریی چالاکییەکانی لەسەر مافخوازانی هەموو ئێران هەبوو، ئەنجام درا.

بێگومان تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەتی ئورووپا، لێکەوتەی ساردی و تێکچوونی پێوەندییە دیپلۆماسییەکان و کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تێچووی سیاسیی قورسی دیکەی هەیە. کاریگەریی حیزبی دێموکرات لەژێر سەرکردایەتیی دوکتور قاسملوودا لە لاوازکردنی بناغەکانی ئەو سیستەمە، دەریدەخا کە ئەو ڕێژیمە تێچووی سیاسی و ئابووریی وەها قورسی خستە سەر شانی خۆی.