کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

10:12 - 29 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، کاک جەعفەر عەبدوڵڵاهی ناسراو بە جەعفەر قەندی، پێشمەرگەی پێشوو و کەمئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی "مەمێند" سەر بە شاری نەغەدە, بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک جەعفەر لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و باوکی ناوبراو بە ناوی سمایل قەندی، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بووە.

کاک جەعفەر لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەوپەڕی فیداکاری و دڵسۆزی لە پێناو بەرگری لە نیشتمانەکەی دژی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خەباتی کردووە.

کاک جەعفەر ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شەڕێکی نابەرابەردا دوای پاشەکشەکردن بە هێزی دوژمن و لێدانی زەربەی قورس لە هێزەکانی دوژمن لە "دارەلەک" سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.

ناوبراو سالی ١٣٦٤ی هەتاوی، بۆ ماوەی ساڵێک بۆ شاری "تاکستان" لە قەزوین دوور خرابووەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەعفەر قەندی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.