کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی شنۆ

10:14 - 31 پووشپەڕ 2723

دایە عایشێ دایکی شەهید دەروێش عومەر محەممەدی و خەسووی شەهید برایم باشوو، لە گوندی ئاسناوێی سەر بە ناوچەی نەڵۆسی شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دایە عایشێ، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست و دایکی شەهید دەروێش محەممەدی و هەروەها خەسووی شەهید برایم باشوو کە دوو شەهیدی سەربەرزی ڕێبازی پڕ لە شانازیی حیزبی دێموکرات و ئازادی و سەربەستیی کوردستانن، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە گوندی ئاسناوێی سەر بە ناوچەی نەڵۆسی شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە عایشێ ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بوو کە بەردەوام لە هەموو شوێنە گشتییەکان قسەی لەسەر ئازادی و ڕزگاریی خاک و نیشتمانەکەی کە ئاواتی لەمێژینەی شەهیدەکانی بوو دەکرد و تا دواساتەکانی ژیانی لەسەر ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە عایشێ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هەموو خەڵکی ناوچەی نەڵۆسی شنۆ دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.