ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دایە مریەم مەحموود ئاقایی، دایکی شەهید سولەیمان ڕەحمانی ناسراو بە ''سولەیمان دێبوکری'' لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایە مریەم ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەر بوو و ئاواتی ئەوە بوو ئامانجی شەهیدان وەدی بێت و ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.
شەهید سولەیمان ڕەحمانی کوڕی دایە مریەم و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٦٦ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ''نێڵان'' سەر بە شاری پیرانشار تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە مریەم مەحموود ئاقایی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.