هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "بەرزان ئەرژەنگی" خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان و دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی کاسبکاراندا گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "بەرزان ئەرژەنگی"،، هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ خەڵکی گوندی "نێ" تووشی تێکهەڵچوون بوون و هێزەکانی ڕێژیم دەستیان بە تەقەکردن و فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بەسەر خەڵکدا کردووە.
هەروەها لەو کاتەدا هێزەکانی ڕێژیم بە هێلی شات وێنەی خەڵکی گوندی "نێ"یان گرتووە.
شایانی باسە کە لە ڕەوتی ئەو تێکهەڵچونەدا "ئەسرین کانیسانانی"، هاوسهری بەرزان، لهلای قاچییەوە بریندار بووه و بۆ نهخۆشخانه گوازراوهتهوه.
هێزەکانی ڕێژیم دوای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کاسبکاران و شەڕکردن لەگەڵ خەڵک، گوندی "نێ"یان بەجێ هێشت.