کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەنیا ١٦ لەسەدی خەڵکی ئێران خوازیاری مانەوە لەو وڵاتەن

15:14 - 3 گەلاوێژ 2723

بەپێی کۆتا ڕاپرسییەک کە لە ئێراندا کراوە، تەنیا ١٦ لەسەدی خەڵکی ئێران مانەوە لەو وڵاتەیان پەسەند کردووە.

نوێترین ڕاپۆرتی بەشی چاوەدێریی کۆچبەری لە ئێراندا دەریدەخات کە ٨٠ لەسەدی خەڵکی ئێران بە هۆکارگەلی ئابووری و سیاسی خوازیاری کۆچن بۆ وڵاتێکی دیکە و نایانەوێت لە ئێراندا بمێننەوە.

هەروەها ئەو ڕاپرسییە دەڵێت: لەو ئامارگەلە بەشێکی هەرەزۆریان خەڵکی چینی مامناوەند و تەنانەت کرێکاریشن کە ئەمە جێگای سەرسووڕمانە و بۆ وڵاتێکی وەکوو ئێران بەو هەمووە سەروەت و سامانەوە کارەساتە.

لە دریژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: تەنیا ١٦ لەسەدی خەڵکی ئێران خوازیاری مانەوەن لەو وڵاتە.

جێگای ئاماژەیە کە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، ئێرانی کردووەتە وڵاتێکی بێزراو و داڕماو کە خەڵکەکەی سەرەڕای هەموو مەترسییەکانی ڕێگا، بەردەوام هەوڵی بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە دەدەن.