کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کوردستان و ئێران

12:04 - 12 پووشپەڕ 2723

کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە ٥ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا"، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی "کرماشان، شووش، ڕەشت، ئەهواز و شووشتەر"، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بینای ئیدارەکانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان کردووە.

هەروەها ئەنجوومەنی خانەنشینکراوەکانی ئێران ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوەکانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی کرماشان و ڕەشت بەڕێوە چووە.

خانەنشینکراوان بە وتنەوەی دروشم، خوازیاری ئەوەن کە دەرمانی بێبەرامبەر و خزمەتگوزاریی گونجاویان بۆ دابین بکرێت.