دوکتور سدیق سه‌فیزاده بۆره‌كه‌یی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران كۆچی دوایی كرد.
دوکتور سدیق سه‌فیزاده بۆره‌كه‌یی ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لە گوندی "زەڕینەی وەرمەزیار"ی سەر بە ناوچەی دیواندەرە لەدایک بووە.
ناوبراو له ماوه‌ی ژیانیدا ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی ئەنجام داوە.
هەروەها دوکتور سدیق چه‌ندین به‌رهه‌می له فارسییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه کە بریتین لە: فەرھەنگی کوردی- فارسیی ماد، مێژووی وێژه‌ی كوردی، میژووی ٥ هەزار ساڵەی ئێران، ئەهلی حەق، ڕێڕەوان، فەرهەنگی وشەی عەرەبی بە کوردی و کوردی بە کوردی، مێژووی فەیلەسوفەکانی ئێران، فەرهەنگی بۆرکەیی، وەرگێڕانی قورئانی کەریم، شانامە، دیوانی بێسارانی و چەندین بەرهەمی دیکە.