کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ

11:02 - 9 گەلاوێژ 2723

ئەندامێکی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک "فەرزندە حوسێن‌پووری"، خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژی ۱٤۰۲ی هەتاوی، کاک فەرزندە حوسێن‌پووری کوڕی عەبدولباقی، لەدایکبووی ١٣٤٦ی هەتاوی، ئەندامی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "باوان"ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱٥ی ڕێبەندانی ساڵی ۹٨ی هەتاوییەوە پێوەندیی بە ڕیزەکانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبەوە کردووە و تا دواهەناسەی ژیانی لە خزمەت بە نیشتمان و نەتەوەکەی شێلگیرانە بەردەوام بوو.

کاک فەرزندە لە کۆتایی دەیەی ۷۰ی هەتاوی بەهۆی خزمەت بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کرابوو و بە ٨ ساڵ بەندکران سزا درابوو و دوای ماوەی ۳ ساڵ مانەوە لە گرتووخانەی دەریا لە ورمێ، ئازاد کرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک فەرزندە حوسێن‌پووری، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.