کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان

10:01 - 13 پووشپەڕ 2723

کاک ئەفشین نادریان، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کاک ئەفشین نادریان، خەڵکی بۆکان و ئەندامی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکرات لەو شارە، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بەو هۆیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.

کاک ئەفشین نادریان، وێڕای ئەوەیکە ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزب بوو، نەوەی شەهیدێکی حیزبیش بوو بە ناوی شەهید "مەشەدی فەتاح نادریان‌" کە لە ڕێبازی کوردایەتیدا گیانی پاکی فیدای ئازادی و سەربەستیی کوردستان کرد.

شایانی باسە کە کاک ئەفشین نادریان ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی، پێوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و تا دواهەناسەی ژیانی وەک ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕ ئەرکە حیزبییەکانی بەباشی بەجێ گەیاند.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەفشین، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.