کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی لە ئێران و کوردستان

11:11 - 13 پووشپەڕ 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بە دژی کۆماری ئیسلامی، کرێکاران، پەرستاران، خانەنشینکراوان و وەرزێڕان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆبوونەوەی کرێکارانی ناڕازیی نەیشەکەری هەفت‌تەپە و خانەنشینکراوانی کۆمپانیای موخابرات لە چەندین شاری ئێران بەڕێوە چوو.

هەروەها پەرستاران لە سیستان و بەلووچستان و بەڕێوەبەرانی هێڵی پێنجی مێترۆی تاران بە دژی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و پێنەدانی مافەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنیان بەڕێوە برد.

لەلایەکی ترەوە خانەنشینکراوانی کۆمپانیای موخابرات لە شارەکانی ئەهواز، مەشهەد، کرماشان، سنە، بەندەرعەباس و چەند شارێکی دیکەی کوردستان و ئێران، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر پێنەدانی مووچە و مافەکانیان لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە دروشمی "تا مافی خۆمان بەدەست نەهێنین، دانانیشین" کۆبوونەوەی بەربڵاوی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.