کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆسیقاژەنێکی ناوداری کورد لە ناوچەی خوراسان کۆچی دوایی کرد

09:55 - 14 پووشپەڕ 2723

مامۆستایەکی کوردی خەڵکی خوراسان بە ناوی خان محەممەد ئادینەپوور کە نزیکەی ٦٠ ساڵ لە بواری مۆسیقای ڕەسەنی کوردیدا چالاکیی هەبووە، کۆچی دوایی کرد.

خان محەممەد ئادینەپوور خەڵکی شاری "شیروان" یەکێک لە مۆسیقاژەنە دیارەکانی ناوچەی خوراسان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا "خان محەممەد ئادینەپوور"، ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە شاری "خانلق" نزیک شاری "شیروان" لەدایک بووە و یەکێک لە مامۆستا بەناوبانگەکانی مۆسیقا بووە و لە بواری مۆسیقای ڕەسەن و فۆلکلۆرەوە  بەتایبەتی لە ئامێرە مۆسیقییەکانی وەک "قوشمە، کەمانچە و دووتار" لە ئاستی پارێزگا و ئێراندا خەڵاتی زۆری بەدەست هێناوە.

کوردانی دەڤەری خوراسان، بەهۆی ئازاری وەدەرنان و دابڕان لە خاکی باب و باپیرەکانیان، چەندین شیعر و مۆسیقای جوانیان بە مانایەکی دەوڵەمەندەوە خوڵقاندووە و ئێستاش سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانی ڕێژیمی ئێران، بۆ پاراستنی کولتووری ڕەسەنی خۆیان هەوڵ دەدەن