کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شاعیرێکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی کۆچی دوایی کرد

16:50 - 14 پووشپەڕ 2723

مام عەلی عەزیزی، ناسراو بە ئەحمەدی باوەجانی، باوکی عارف عەزیزی (ڕاوێژ) شاعیری ناوچەی سەلاسی باوەجانی و پارێزگای کرماشان کۆچی دوایی کرد.

مام عەلی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و ماندوویی‌نەناسی کورد لەدایک بووە و دوو بەشی تەمەنی لە ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بەسەر بردووە، بەڵام بەردەوام خەمخۆر و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بووە.

ناوبراو لەگەڵ ئاوارەکانی ساڵی ١٩٧٩ی زایینی، ئاوارەی عێراق و دواتر کەمپی (ئەلتاش) لە ڕۆمادی بووە و پاش چەندین ساڵ ئاوارەیی لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی بە شێوەیەکی نافەرمی گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا کاتی کۆچی دوایی لە تازاوای سەلاسی باوەجانی نیشتەجێ بووە.

مام عەلی شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد و ڕۆژی دواتر لەنێو ئاپۆرای خەڵکی سەلاس و دەوروبەری بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مام عەلی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.