لە بەرەبەری نزیکبوونەوە لە ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی شەهیدکرانی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچەکانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
ڕێکەوتی ١٢ پووشپەڕ، ڕۆڵە چاونەترسەکانی بناری تەرەغە بۆ ساڵیادی تێرۆرکرانی شەهید دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو، کێوی تەرەغەیان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان ڕازاندەوە و ڕایانگەیاند: ''لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەینەوە و تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە کار و تێکۆشان ناوەستین.''
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو، لە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان لە ئاوایی ''شاریکەند''، ئاڵای کوردستان و لۆگوی حیزبی دێموکراتیان لەسەر گڵکۆی شەهید محەممەد دانا و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
هەر بەو بۆنەوە ڕێبوارانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری شنۆ لە شوێنەکانی وەک ''مزگهوتی حهزرتیئادهم له ڕهحیمئاباد و شارەکی فهرههنگیان"، بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت، یادی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت.