کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار

10:29 - 16 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەید محەممەد مستەفازادە، باوکی شەهید سەید کەریم مستەفازادە (واژی)، لە شاری پیرانشار، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سەید محەممەد مستەفازادە، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.

شەهید سەید کەریم مستەفازادە، کوڕی سەید محەممەد، لە گوندی ''گردئاشەوان'' لەدایک بووە و دواتر بە هەست بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە نیشتمانەکەی، پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەوە بووە و لە هێزی ''پێشەوا''دا سازمان دراوە.

سەید کەریم ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، لە دۆڵی ئەشکەوتانی ناوچەی مەنگوڕایەتیی مەهاباد لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، وێڕای هاوڕێیەکی بە ناوی ئیبراهیم خزرپوور ناسراو بە ''شێخە'' شەهید بوون و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتانی حیزب و گەل بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی سەید محەممەد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.