کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

10:32 - 16 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، موهەندیس شەهریار کرمانج، ئەندامی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخوشیی شێرپەنجە، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

کاک شەهریار کرمانج لەو خوێندکارە تێکۆشەرانە بوو کە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوییەوە پێوەندیی بە یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانەوە کرد و لە سەنگەری زانکۆ خەبات و تێکۆشانی دەست پێ کرد.

بەداخەوە ناوبراو ماوەی چەند ساڵێک بوو تووشی شیرپەنجە ببوو، بەڵام تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەک پێشمەرگەی شار، خەباتی کرد.

کاک شەهریار چەندین جار، هەر جارە و چەند مانگ لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە، بەڵام هەرگیز پشتی لە ڕێبازی دێموکرات نەکردووە و بە بەردەوامی لە خەبات و تێکۆشانی شاردا بەردەوام بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی موهەندیس شەهریار کرمانج، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.