کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی سەرانسەری خوێندکارانی کوردستان سەبارەت به تێرۆری دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات

17:06 - 17 پووشپەڕ 2723

کۆمیتەی سەرانسەری خوێندکارانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا تێرۆری دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێرانی مەحکووم کرد و ئەم کردەوە زەلیلانەیەی کۆماری ئیسلامی بە لاوازی و دۆڕاندنی ئەو ڕێژیمە لەهەمبەر دژبەرانیدا ن ناو بردووە.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:
لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران، تێرۆر و پەرە بە تێرۆریزم بەشی دانەبڕاو لە شوناس و پێناسەی ئەم ڕێژیمە بووە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێبەرە جینایەتکارەکانی که بە ڕێگە‌گەلی مرۆڤانە و پێشکەوتووانە بە تەواوی بێگانەن هەمووجار کە لەلایەن دژبەرەکانیەوە وەزاڵە دێت و هەست بە دۆڕاندن دەکات بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕوو لە کوشت و کوشتار، سەرکووت، سێدارە، ئەشکەنجە و تیرۆرەوە کردوە و لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە بەم هەڵسووکەوتانە لاوازی و دۆڕاندنەکانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە .

ڕێبەرانی نالێهاتووی ئەم ڕێژیمە بەو خەونەوە که بە جینایەت و تێرۆر دەتوانن دژبەرەکانیان بێدەنگ بکەن، بە جێگەی خزمەت و هەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی ڕەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکێک کە بەدەست سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیەوە وەزاڵە هاتوون، تێرۆریان وەک ڕێکار و تاکتیکێکی هەمیشەیی بەکار هێناوە ئەمە لەکاتێکدایە نەک ئەوەی که تێرۆر قەیرانەکانی کۆماری ئیسلامی کەم نەکردوەتەوە بەڵکوو ڕۆژانە ڕیزی دژبەرانی ئەو ڕێژیمە ڕوو لە زوربوون دەکات .

وەکوو کۆمیتەی سەرانسەری خوێندکارانی کوردستان ئەم کردەوە زەلیلانەیەی کۆماری ئیسلامی بە لاوازی و دۆڕاندنی ئەو ڕێژیمە لەهەمبەر دژبەرانیدا دازنین و بە توندی ئیدانەی دەکەین هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێ " عادڵ موهاجیر و لوقمان ئاجی " و حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین .