حاجی مەلا سەید کەریم سەید حەبیبوڵڵازادە، مامۆستا و کەسایەتیی ئایینی، لە ناوچەی لاجانی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، حاجی مەلا سەید کەریم سەید حەبیبوڵڵازادە، مامۆستا و کەسایەتیی ئایینیی خەڵکی گوندی "کوندرێ"ی سەربە ناوچەی لاجانی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی مەلا سەید کەریم، کەسایەتییەکی ئایینی، خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە و هەروەها کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا سەید کەریم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەی لاجانی پیرانشار دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.