لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، لە شار و ناوچە و گوندەکانی "سنە، ورمێ، مەهاباد، بۆکان، شنۆ، سەقز، بانە، پیرانشار و نۆدشە"، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزە بەڕێوە چوو.
بە نزیکبوونەوە لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ، چالاکییە تەبلیغییەکانی تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزە لە کوردستان بەرینتر بوونەتەوە و ئەندامان و لایەنگرانی چالاک و بەوەفای حیزب لەو پێوەندییەدا و لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، شار و ناوچە و گوندەکانی سنە، ورمێ، مەهاباد، بۆکان، شنۆ، سەقز، بانە، پیرانشار و نۆدشەیان بە ئاڵای کوردستان، تراکت و وێنە و دروشمی تایبەت ڕازاندەوە و پەیمانی وەفادارییان بە حیزب و ڕێبازی شەهیدان و خاکی نیشتمان پتەوتر کردەوە.
ڕۆڵە بە ئەمەگ و چاونەترسەکانی نیشتمان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەو شوێنانەی خوارەوە چالاکییەکانیان بەڕێوە بردووە کە بریتین لە:
گوندی "گەنەوە" لە ناوچەی کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سنە.
نێوشاری مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەری وەکوو گەڕەکەکانی فەجری سەرێ و خوارێ، کانی سۆفی ڕەشید، سارم بەگ، شەقامی ئێران پەیما، باغی سیسە، مەجبوورئاوا، گەڕەکی سیلۆ و زەمینەکانی شارەداری و کۆڵانەکانی مەلاجامی. ناوچەی مەحاڵ" لەسەر لووتکەی چیای قۆتر کە زاڵە بەسەر تەواوی ناوچەکە و زنجیرە کێوەکانی تەرەغە، قوشەهوو، سوڵتان و ئاڵمەڵوو، ئاواییەکانی قەڵا، تەپەڕەش، لاچین،کانیکەوتەر، قۆڕغان، قەڵاجۆغە و دۆستاڵی، شیلان ئاوا و وەزندەرێ. ناوچەی شاروێران: قوڵەسەن، بەفرەوان قسقەڵا، گوێکتەپە، لەج، گردەگڕۆ، ئیندرقاش، ئۆسوكەند، قوم قەڵا، کۆسەکەرێز،بۆکان پارکی ساحێلی، ناڵەشکێنەی بۆکان، چیای میرقاز، ئاوایی ئاشیگوڵان، ناوچەی چۆمی مەجیدخان گوندەکانی حاجیلەک، قارنجەگەورە، پیرۆلیباغی و کانیڕەش.
شاری پیرانشار، سێڕێیانی فەرهەنگ ناوچەی بەری مێرگانی پیرانشار، گوندەکانی گزگزکی، مەنگوڕان، تازەقەڵا، ترکەش، کەوپەڕ، بێکوست، کانی شکەوت.
شنۆ لە گوندەکانی شیوەسماک و بێمزۆرتێ.
شاری ورمێ و گوندەکانی نازناز و دزە سەر بە ناوچەێ دۆڵی ورمێ.
گوندی گەورە قەڵای سەرشیوی سەقز.
گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری بانە.
شاری نۆدشە لە گوندەکانی شاران، بەرەنۆ و قەڵا.