کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی هۆلەند

10:15 - 22 گەلاوێژ 2723

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "ئەحمەد ئەحمەدزادە" لە وڵاتی هۆلەند، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەندامێکی بە وەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ئەحمەد ئەحمەدزادە لە وڵاتی هولەند، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و نیشتماندۆست لە گوندی گۆمانی سەر بە شاری سەردەشت لەدایک بووە و هەر لە تەمەنی لاویەتییەوە تێکەڵی کار و چالاکیی شۆڕشگێڕانە بووە، هەتاکوو لە ساڵی ٦٨ی هەتاوی بەهۆی گوشار و زەبروزەنگی ڕێژیمەوە بە ناچار کوردستان بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە وڵاتی هۆلەند دەکات.

کاک ئەحمەد تا دواهەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەحمەد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.