
شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی لاوان لە هەولێر بەشدارییان کرد.
لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەستیی پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە، لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی لاوان بەشدارییان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی شاندی یەکیەتیی لاوان، چەند وتەیەک لەلایەن بەڕێز ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مامۆستا جەماڵ حوسێن لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و لاوان پێشکەش کران، هەروەها لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین بڕگەی هونەری و کولتووری لە لێهاتوویی لاوان پێشکەش کران.