کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ڕێژیم بریندار بوون

10:19 - 11 گەلاوێژ 2723

دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بەتوندی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی "ئەرکان ڕەحمانی" و "لایەق دەروێشی"، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بەتوندی بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە لەلای کەمەر و دەستیانەوە بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

شایانی باسە کە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.