کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی لایەنگرێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئۆسترالیا

10:01 - 23 گەلاوێژ 2723

لایەنگرێکی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "سامڕەند عەبدی"، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا ڵە وڵاتی ئۆسترالیا، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک سامڕەند عەبدی خەڵکی پیرانشار و لایەنگری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئۆسترالیا، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا لە شاری"کانبێرا"ی پێتەختی ئۆسترالیا، بەهۆی نەخۆشییەکی کوتوپڕەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سامڕەند کوڕە گەورەی کاک قادرعەبدی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  و یەک لە کەسایەتییە خۆشەویست و خۆشناوەکانی نێو حیزبی دێموکرات و ناوچەی پیرانشار بوو.

خەون و ئاواتەکانی ناوبراو ئەوە بوو کە گەنجانی کورد لە هەر شوێنێکی جیهان بن دەبێ ئاستی زانیارییان ببەنە سەرەوە و لە ڕێگای خوێندن و زانستەوە خۆیان پێبگەیەنن و خزمەت بە وڵاتەکەیان بکەن، هەر بۆیە لە ساڵی ۱۹۹۷ کە وەک پەنابەر لەگەڵ بنەماڵەکەی دەگەنە ئۆسترالیا، درێژەی بە خوێندن دا و لە زانکۆکانی ئەم وڵاتە توانی لیسانسی ئەندازیاری لە سۆفت‌وێر وەربگرێت و لەو بەشەدا ببێتە کەسێکی پسپۆڕ، مخابن مەرگی نابەوەخت نەیهێشت کاک سامڕەند کوردستانێکی ئازاد ببینێت و لەوێ خزمەت بە خاک و گەلەکەی بکات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک سامڕەند، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.