کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات شکۆیەکی زیاتریان بە ٢٥ی گەلاوێژ بەخشی

12:16 - 23 گەلاوێژ 2723

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، ئەندامان و لاینەگرانی تێکۆشەری ئەو حیزبە لە شار و ناوچە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پێگە و خۆشەویستیی حیزبی دێموکراتیان سەلماندەوە.

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و چاونەترسی حیزب لە شارەکانی ''مەهاباد، پیرانشار، ورمێ، بانە، مەریوان، سنە، بۆکان، سەقز و جوانڕۆ'' بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنە و نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەیان نوێ کردەوە و لەسەر بەردەوامیی خەبات و تێکۆشان پێداگرییان کردەوە.

ئەو شوێنانەی لە مەهاباد چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: نێوشار گەڕەکەکانی فەجری خوارێ، زەمینەکانی شارەداری، مدرسەی حەسەنزادە، تەپەی قازی، مەدرەسەی ئازاد، سێ‌ئاشان، زانکۆی پەیامی نوور، شەهرەک، کوی دانش، گوندەکانی قوم قەلا، دریاز، خورخورە، کۆنەدێ، گردیاقوب، گابازەڵە، داشخانە، قزڵقۆپی و قرەقشڵاخ لە ناوچەی شاروێران و گوندی دەرمان لە ناوچەی مەحاڵ.

ئەو شوێنانەی لە پیرانشار چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: گەڕەکەکانی کوی خەیام، شەقامی ئەندیشە، کۆنەخانێ، فەرهەنگیان، هەواشناسی، نیروگای بەرق و دەوروبەری، گوندەکانی کەڵەکین، بندرێ و گوندی سەرین‌چاوێ.

هەروەها لە بۆکان لە زانکۆی عیلمی کاربۆردی میراوا، ئاوایی حوسێن ئاباد، لە بانە جادەی بانە بەرەو تاژان و جادەی بانە بەروە بلەکێ چالاکی بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزب لە گوندەکانی سماقڵووو و دەریاوی لە ناوچە سەرشێوی سەقز، لە گوندی دەربەند سەر بە ناوچەی دۆڵ لە ورمێ، لە مەریوان لە ئاوایی کاڵ خواروو، جادەی سنە بۆ مەریوان، شارۆچکەی جووجەسازی، شارۆچکەی کانی دینار، بیەکەڕە، قەڵاجێ و بەرزاییەکانی شاخی میراجی لە پشت شارەدێی نــێ و لەنێو شارەکانی سنە و جوانڕۆ چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.