کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بۆ قوتابییانی دەرچووی خولی هاوینەی ڕێنووسی کوردی لە ئاوایی "تەپەڕەش"ی میاندوواو

10:42 - 24 گەلاوێژ 2723

لەلایەن ڕێکخراوی "ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان"، ڕێوڕسمێکی بە شکۆ بۆ قوتابییانی دەرچووی خولی هاوینەی فێربوونی ڕێنووسی کوردی لە ئاوایی "تەپەڕەش"ی میاندوواو بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە ئاوایی "تەپەڕەش"ی سەر بە شاری میاندوواو و بەهۆی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی خولێکی فێربوونی ڕێنووسی کوردی کە لەلایەن ڕێکخراوی "ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان"ەوە ڕێک خرابوو، ڕێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی قوتابییان و بنەماڵەکانیان و هەروەها ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەو ناوەندە بۆ پێدانی بڕوانامەی تایبەت بەو خولە بە قوتابییان بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین وتار و شیعر و پەخشان لەسەر گرینگیی زمانی دایکی و بە تایبەت خوێندن و نووسین بەو زمانە لەلایەن چەندین کەسایەتیی ئایینی و فەرهەنگی و قوتابییان و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی "ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان" خوێندرانەوە و دواتریش بڕوانامەی قوتابییەکان پێشکەشیان کرا.