ئەندامان و لایەنگرانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە ئەنجامدانی چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی لە شار و ناوچە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یادی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا، شار و ناوچە و گوندەکانی ''مەهاباد، سەقز، بۆکان، سەردەشت، ڕەبەت، شنۆ، بانە، سنە، نۆدشە و نەغەدە''یان بە ئاڵای کوردستان، تراکت و پوستێر و دروشمی تایبەت ڕازاندەوە و پەیمانی وەفادارییان بە حیزب و ڕێبازی شەهیدان و خاکی نیشتمان نوێ کردەوە و شکۆ و پێگەی بەرزی حیزبی دێموکراتیان وەک پێشەنگ و ئاڵاهەگری بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خستەوە بەرچاو.
ڕۆڵە بوێر و چاونەترسەکانی دێموکرات لەو شوێنانە چالاکییان بەڕێوە بردووە کە بریتین لە:
مەهاباد: ''تەپەی سەیران ڕووبەڕووی باغی مکائیل، شارەدێی سەرچنار لە ناوچەی چۆمی مەجید خان، گوندی لاچین گڵکۆی شەهید سەروان ئەحمەد جاویدفەر ناسراو بە کاک هەژار.''
سەقز: ''ناوچەی گەورک، ناوچەی بان هەوەتوو و زێوە گوندەکانی دۆڵەسیر، ئەحمەدمەردە، سونەتە، جونیان.''
بۆکان: ''تاریکە بازاڕ و شەقامی ئینقلاب و پاساژەکانی نێوشاری بۆکان، بانکی میللەتی گۆشەی تاریکە بازاڕ، چوارڕێییانی شارەداری، شەقامی قەڵای سەردار و مزگەوتی جامیع، کۆڵانەکانی ئەفرا لای فەرمانداری، ئاوایی میراوێ، ئاوایی حوسین ئاوا، مەلالەر و هەباس ئاوا لە ناوچەی ئەحمەدی کۆر.''
شاری ڕەبەت: ''گەڕەکەکانی مزگەوتی ئیمام شافعی، قوتابخانەی دەبیرستانی كچانە، مەیدانی فوتباڵی ڕەبەت، خوار پازگای ڕەبەت، مەكتەبی كچان، دەوروبەری پاركی ھەوارەبەزە، ئیدارەی جەنگەڵبانی، دەوروبەری فەلكەی مانە، فەلكەی جوتیار و شەقامی كانی گوێز.''
بانە: ''گوندەکانی پەڕشە و بناوێلەکۆن، بەردەڕەش، سیوچی سەرێ و خوارێ، دۆڵەهەرزن.''
سنە: ''گەڕەکەکانی شارەک کەشاوەرز، شارەک سەعدی، شارەک پەیام، کۆڵانەکانی چوارباخ و کۆڵانەکانی گوڵشەن.''
نۆدشە: ''گوندەکانی شاران، برەبۆ و قەڵا.''
شنۆ: ''ئاواییەکانی سینگان، شاوانێ، شێخان.''
نەغەدە: ''گەڕەکی حاجی خدر نزیک پادگانی وەلیعەسەر و گەڕەکی شەهید قادری و قوتابخانەی ئیرشاد.''