کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرز نرخاند

10:06 - 25 گەلاوێژ 2723

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵدا کە ٧٨ ساڵ بەسەر خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا تێدەپەڕێت، لە ڕێگەی چالاکیی تەبلیغییەوە ئەو یادە مەزنەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
هاوکات لەگەڵ جێژنی ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی ئازا و خەباتکاری شار، گوند و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای بەربەست و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕێگریکردن لە چالاکییە تەبلیغییەکان، ئەمساڵ بە گوڕتر لە ساڵانی ڕابردوو ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبیان پیرۆز کرد.
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، ئەمساڵ بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو بە یەکدەنگی و یەکڕیزی، ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکرات، پەیمانی وەفاداری و درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدانیان دووپات کردەوە.