کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برووسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

11:13 - 25 گەلاوێژ 2723

کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەبۆنەی ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لەوانە "حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان"، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، ڕوو بە حیزبی دێموکرات، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان لە خەبات بۆ خواست.

ئەو حیزب و لایەنانەی کە برووسکەی پیرۆزباییان پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە، بە گرینگییەکی زۆرەوە باسی مێژووی پڕ شانازیی حیزبی دێموکراتیان کردووە، هەروەها پیرۆزبایی یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کردووە و هیوای یەکیەتی و یەکڕیزی نێوماڵی کوردیان خواستووە.