ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە ئەنجامدانی چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی لە شار و ناوچە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز نرخاند و چرای خەبات و تێکۆشانیان گەشاوەتر کردەوە.
لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆڵە بوێر و بەوەجەکانی دێموکرات شیلگیرانەتر لە هەموو کاتێک، لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا، شار و ناوچە و گوندەکانی ''کرماشان، ورمێ، سەڵماس، مەریوان، مەهاباد، سەقز، بۆکان، پیرانشار، ڕەبەت، شنۆ، بانە، سنە و کامێران"یان، بە ئاڵای کوردستان، تراکت و پوستێر و دروشمی تایبەت ڕازاندەوە، هەروەها بە بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی و نووربارانکردنی ئاسمانی چەند شار و دەربڕینی شادی، ٧٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
هەروەها ڕۆڵە دڵسۆز و وەفادارەکان بە حیزب و نیشتمان بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و ڕێبازی شەهیدان و خاکی نیشتمان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
نێوشاری کرماشان و شاباد.
پیرانشار شەقامی بەهەشتی، سێڕای مەولەوی و گوندی خراپە.
نێوشاری بۆکان، بلواری کشاوەرز، گوندەکانی مەلالەر، پاشبڵاغ، باغچە، تابڵۆکانی جادەی قڵغەتەپە، کۆکە، چواردیوار، پیروەلی باغ، ئاغلیان، سریل ئاوا، سێرای قارنجە.
نێوشاری شنۆ گوندەکانی میراوێ، سینگان.
سەقز، ئاوایی چەکوشە.
نێوشاری مەهاباد، ئاوایی لەج لە ناوچەی شاروێران و گوندەکانی بەسرێ، قەڵات، سارەوانان لە ناوچەی مەحاڵ.
ورمێ لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ، گوندەکانی باڵانیش، گەلی قاسملوو، سێڕای دەربەند، باراندێز، دزە، وەرمزیار، سەدیق ئاباد، جەعفەریان، گردوان، لورزەنە، خۆراسپ، ژاراوا، قایر، شیرەکان، باوا.
سەڵماس شارەکی ئیسلام ئاباد.
لە نێوشاری ڕەبەت و گوندی گەندکێ، سێڕای گوندەکانی بناویلە، بانەزێر و وسووکەل.
لە کامێران ئاوایی تیلەکۆ، شاخی هیرسە، شاخی کۆچکە سوور، ڕووبەرووی ئاواییەکانی کاشتەر، بزوەش، گازرخانی.
بانە.
مەریوان ناوچەی کۆماسی.
گوندەکانی سەرهوویە، تەنگیسەر و دادانە کەمانگەر سەر بە سنە.