کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی حیزب بەبۆنەی یەکگرتنی پارتی ئازادی کوردستان و تەڤگەری دێموکراتیکی کوردستان

12:07 - 11 گەلاوێژ 2723

ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی لە بەڕێوەبەریی هاوبەشی پارتی ئازادی کوردستان و تەڤگەری دێموکراتیکی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

بەخۆشحاڵییەوە بەیاننامەی یەکگرتنەوەی ئێوەمان لە ڕێکخراوێکی نوێ پێگەییشت، ئەو هەنگاوە سیاسی و مێژووییەتان پەیامێکە بۆ یەکیەتی و برایەتی و هاوخەباتیی زیاتری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی باکووری کوردستان.

بە ناوی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یەکگرتنەتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لە خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردمان لە باکووری کوردستان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو باوەڕەدایە، ڕزگاریی نیشتمان لەدەست دیکتاتۆری و کۆنەپەرستی تەنیا بە یەکگرتوویی تێکۆشەرانی گەلەکەمان و باڵپشتیی ئەو گەلە خۆڕاگر و مافخوازە دەستەبەر دەبێت.

پیرۆز بێت یەکگرتنتان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان

محەممەدنەزیف قادری