کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، گەورەیی و پێگەی بەرزی حیزبی دێموکراتیان نیشان دایەوە

12:02 - 26 گەلاوێژ 2723

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەنجامدانی چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شار و ناوچە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز نرخاند و پەیمانی وەفادرییان بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، تێکۆشەرانی چاونەترس و دلێری دێموکرات لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە شار و ناوچە و گوندەکانی ''مەریوان، مەهاباد، سەقز، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، بانە، سنە، کامێران، نۆدشە، جوانرۆ و تاران" بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، بڵاوکردنەوە تراکت و پوستێر و نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاگر، ٧٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

هاوکات ئەویندارانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و ڕێبازی شەهیدان و خاکی نیشتمان نوێ کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

سەقز: ''شه‌هره‌کی دانیشگا، پارکی که‌وسه‌ر، پارکی شار، پردی جاڵجاڵۆكه‌، پارکی لاله و قه‌وه‌خ، ناوچەی فەیزوڵڵابەگی، گوندەکانی چاغرلوو، تیزئاوا، سێڕای یاپشخان، شارۆچکەی ساحێب، چۆمەڵوو، عەلی ئاوا، قشڵاق ڕەزا، مەرخوز، کوندەڵان و شێخ چۆپان.''

بانە: ''گوندەکانی کۆخان، نەمەشیر، نجنێ، مەنیجەڵان، پاوێن، شێنێ، شیوەتوو، کێوی ئەربابا، بڵەسەن،زەرواو، کانی سوور.''

پارکی جەنگەڵیی سەردەشت .

بۆکان: ''شەقامی مجسەمەی مادەر، ناوچەی چۆمی مەجیدخان ئاوایی حاجی لەک، گوندی سڵامەت، ئاخکەند، داشبەند، قەڵای هەلاکۆ لە ناوچەی ئاڵەشین، هەروەها گڵکۆی شەهید محەممەد حوسێنزادە.

نۆدشە.

پیرانشار پارکی نیلوفەر.

نێوشاری مەریوان و دەوروبەری، بەرزایی قەڵای ئیمام کە زاڵە بەسەر شاری مەریوان و گوندەکانی بەرقەڵا، بەیڵە، لەنجاوا، تەرخان‌ئاوای شار، جووجەسازی، کانی دینار و بالک.

سنە: ''ئاویەر، ئاوایی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرۆ و گدمیرانی ناوچەی لەیلاخ.''

شنۆ، گوندی کانی‌ڕەش.

لوڕستان، شاری خۆرەم‌ئاوا.

مەهاباد: ''نێوشاری بەری شیلانان، کانی سۆفی ڕەشید، مەیدانی ئیستەقلال هەتا زەمینەکانی شارەداری، موکریان، فەجری سەرێ، شارەداری، گوندی ئاغوتمان.

کامێران.

جوانڕۆ.

تاران.