کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

11:42 - 28 گەلاوێژ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شار و گوندەکانی کوردستان، وەک هەمیشە شکۆی لەدەستچووی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییان سەد هێندەی دیکە شکاند و بە ئامادەیی خۆیان ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە نێو دڵی داگیرکەران و خۆفرۆشانەوە.

لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی گەلاویژ، ئەندامانی تێکۆشەری دێموکرات لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە شار و ناوچە و گوندەکانی "سەقز، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، بانە، سنە، نۆدشە، ورمێ، دیواندەرە و نەغەدە،" بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، بڵاوکردنەوە تراکت و پوستێر و نووسینی دروشم، ٧٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

ورمێ، کۆڵانەکانی ئیسلام ئاباد، شەقامی کوهنەورەد، قوتابخانەی تەقوا، گوندی باڵاو.

بانە، ئاوایی شیوەتوو.

دیواندەرە، ئاواییەکانی عەلیئاوا، تازاوا، کۆسۆمەر، ئاڵە بڵاغ.

بۆکان، ئاوایی سەراو، ئەرمنی بڵاغی، مەستاناوا، داشکستان، ئەحمەدئاوا، حاجی ئاباد، قانزاڵی، شارەدێی ڕەحیم‌خان، گوێکتەپە، ئوزنقشلاق، کورەخانەکانی ساروقامیش، دەشتی سێ‌گردان، کەریم‌ئاباد و هەروەها ناوچەی ئەحمەدی کۆر.

سەردەشت، ناوچەی هۆمەڵ، جادەی نێوان بێوران و قەلەرەشێ.

نەغەدە، مزگەوتی ئاوایی گردەقیت.

سنە، ناوچەی ژاوەرۆ، ئاوایی ئەوێهەنگ.

نۆدشە.

سەقز، شەهرەکی دانیشگا، پردی کەوە سوار، قەرەچی ئاوا، ماڵە گوڵان،  بلوار دانیشجو.

ناوچەی سەرشیو لەنێوان سەقز و مەریوان، گوندی ماسییەر، چیای فەقێ‌یاڵی نێوان کوندەکانی شیوەتوو، بەلەجەر و کوێرە گوێز.

شنۆ، گوندەکانی سەردەرێ، سەرگیز، باڵاگیر، چواربۆت، دێشەمەسی گەورە، سێشەمسی بچوک، کۆنە قەڵا.

پیرانشار، گەڕەکی کۆنە خانێ، مزگەوتی مام خەلیل، شەقامی مەنگور، کانی کۆنەخانێ.