کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی خانەنشینکراو لە چەند شاری ئێران

12:27 - 11 گەلاوێژ 2723

مامۆستایانی خانەنشینکراو لە چەند پارێزگای کوردستان و ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و داوای نەمانی هەڵاواردن و هاوسانسازیی مووچەکانیان کرد.

مامۆسیتایانی خانەنشینکراو ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ، لە چەند و شار و پارێزگای کوردستان و ئێران لەوانە "سنە، کرماشان، ئەردەبیل، شیراز، یەزد و چوارمەحاڵی بەختیاری"، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و دروشمیان دا.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانەدا ناڕزاییان داوای ئازادکردنی مامۆستایانی بەندکراو و ڕاگرتنی دۆسییەسازی دژی مامۆستایان بوون، هەروەها ڕایانگەیاند کە هەتا وەدیهاتنی داواکارییەکانیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوام دەبن.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممەش ٩ی گەلاوێژ، خانەنشینانی موخابەرات لە شارەکانی تاران، کرماشان، مەشەهد، ئیسفەهان، ئەهواز و چەند شاری دیکە، لە بەردەم ئیدارەکانی موخابەرات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

هەتا دێت ناڕەزایەتییەکان زیاتر پەرە دەستێنن و هیچ بەدواداچوون و وڵامێکیش لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە بۆ داخوازیی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان لە ئارادا نییە و کێشەکان بەردەوام کەڵەکە دەبن.