کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درەوشانەوەی دوو کچە وەرزشوانی کورد لە کێبەرکێیە جیهانییەکاندا

10:06 - 29 گەلاوێژ 2723

دوو کچە وەرزشوانی خەڵکی ڕوانسەر و ئیلام بە ناوەکانی "دیانا ڕەحیمی" و "ڕۆژان فەتاحی" لە کێبەرکێیەکانی "ڤۆشۆ"ی ئاسیادا کە لە وڵاتی "چین" بەڕێوە چوو، خەڵاتی یەکەم و سێهەمیان بردەوە.

لە کێبەرکێیەکانی وەرزشی "ڤۆشۆ"ی کچانی وڵاتانی ئاسیایی کە ٢٤ تا ٢٩ی گەلاوێژ لە "ماکائۆ"ی وڵاتی چین بە بەشداریی ٢٠ وڵات بەڕێوە چوو، دیانا ڕەحیمی، وەرزشوانی خەڵکی ڕوانسەر لە کێشی ٦٠ کیلۆ توانی خەڵاتی یەکەمی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات و میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیانە بباتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا کچە وەرزشوانێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ڕۆژان فاتحی لە کێشی خواری ٥٢ کیلۆ توانی میداڵی بڕۆنز و پلەی سێهەمی وڵاتانی ئاسیایی لە وەرزشی "ڤۆشۆ" بەدەست بێنێت.