کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی هاوینەی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی زانسستپەروەری بۆ ژیان لە شاری شنۆ

10:09 - 29 گەلاوێژ 2723

ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی هاوینەی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان لە شاری شنۆ لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژدا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، خولی هاوینەی کۆتایی دەورەی فێرکردنی ڕێنووسی زمانی کوردیی منداڵان لە شاری شنۆ کە بە مامۆستایەتیی خاتوو سەفیە بێغەم بەڕێوە چووبوو، لە ڕێوڕەسمێکی خنجیلانەدا لەو شارە کۆتایی هات.

لەو ڕێوڕەسمەدا کتێبی چیرۆکی منداڵان وەکوو دیاری لەلایەن مامۆستای دەورە پێشکەشی قوتابییان کرا و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا چەند قوتابیی بەشدار لە خولەکەدا شێعریان خوێندەوە، هەروەها بەرپرسی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان خۆشحاڵیی خۆی لەهەمبەر ئەو خولە سەرکەوتووانە دەربڕی و سپاسی مامۆستا و قوتابییانی کرد کە تا کۆتاییی خولەکە بەشداریی چالاکانەیان کردووە.