کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

11:06 - 29 گەلاوێژ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، لە بەڕێوەبردنی کار و چالاکیی تەبلیغی لە شار و ناوچەکانی کوردستان هەروا بەردوامن و شکۆی زیاتریان بەو ڕۆژە پیرۆزە بەخشیوە.

ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە شارەکانی ''پیرانشار، ورمێ، بۆکان، رەبەت و تاران'' لە درێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنە و نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و هەروەها بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدان، یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز نرخاند و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە و بە گوڕتر لە جاران لەسەر بەردەوامیی ڕێبازی حیزبی دێموکرات پێداگرییان کردەوە.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

ورمێ، گوندی قاسملوو.

پیرانشار، سێڕای کۆنە خانێ، شنیاوێ، گوندی قەڵاتی مەنگووڕان.

نێوشاری ڕەبەت.

بۆکان، ئاوایی سەراو و قانزالی.

تاران، شەقامی ئازادی، ئوستاد موعین، زانکۆی تاران، وەلیعەسەر بۆ بەهەشتی سەکینە.