حاجی شێخ ڕەزا کۆنەپۆشی، باوکی شەهید مەحموود کۆنەپۆشی، خەڵکی ئاوایی "بایەوە"ی سەر بە مەریوان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، حاجی شێخ ڕەزا کۆنەپۆشی خەڵکی ئاوایی "بایەوە"ی سەر بە ناوچەی خاومیراوای مەریوان و باوکی مەحموود کۆنەپۆشی، شەهیدی ڕێگەی ڕزگاری و سەربەستیی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی کوردپەروەری ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
شەهید مەحموود كۆنەپۆشی، پێشمەرگەی بەوەج و نیشتمانپەروەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو کە لە ئاکامی جەولەیەكی سیاسی نیزامیدا لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، لە نزیک شاری مەریواندا كەوتە بەر دەسڕێژی گوللـەی كەمینی هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم و پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەلەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی شێخ ڕەزا کۆنەپۆشی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەی خاومیراوای مەریوان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.