کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد

17:37 - 29 گەلاوێژ 2723

دایە مەستوورە، دایکی شەهید محەممەد زوڵفەقاری، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە شاری تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دایە مەستوورە، دایکی شەهید محەممەد زوڵفەقاری، جێگری فەرماندەری هێزی شەهیدانی هەوشار، کە لە شاری تاران ژیانی بەسەر دەبرد، بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ڕێبازی پیرۆزی کوڕە شەهیدەکەی کرد.

دایە مەستوورە بەردەوام لە خەمی حیزبدا بوو و هەمیشە ئاواتی سەرکەوتنی بۆ دەخواست.

شەهید محەممەد زوڵفەقاری، لەدایکبووی گوندی ئەمیرئابادی ناوچەی هەوشار و جێگری فەرماندەیی هێزی شەهیدانی هەوشار بوو کە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قارەمانانەدا لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاواییەکانی قەرەناو و بەرچەم، شەهید بوو و پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەلەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە مەستوورە و هەموو خەڵکی ناوچەی هەوشار دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.